له‌دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوک - گه‌رمیان که‌مێک پێش ئێستا دادگا حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ بکوژی سه‌ره‌کی رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیان ده‌رکرد.
به‌پێی حوکمی دادوه‌ر تاوانباری سه‌ره‌کی کێشه‌که( توانا خه‌لیفه) له‌سێداره ده‌درێت، هه‌روه‌ها که‌سێكی تری تۆمه‌تبار که ناو‌ی زاخۆ ئیبراهیم بوو له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه ئازاد ده‌کرێت.
به‌پێی بڕیاری دادگا، تاوانبار له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌توانێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه بکات به‌رامبه‌ر ئه‌و حوکمه‌ی دراوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تر که ناویان له دۆسیه‌که‌دا هاتووه، له‌وانه مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادگاوه‌که به سپی میدیای راگه‌یاند دۆسیه‌که جیاکراوه‌ته‌وه‌و دادگا لێکۆڵینه‌وه‌ش سه‌رله‌نوێ له‌دواکه‌ی کاوه گه‌رمیانی پێش شه‌هدبوونی به‌چه‌ند مانگێک له‌سه‌ر ناوبراو، ئه‌م کێشه‌یه‌ش ده‌کۆڵیته‌وه.
کاوه گه‌رمیانی رژنامه‌نووس له کانوونی یه‌که‌می ساڵی 2013 له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا به‌ر ده‌ستڕێژدراو شه‌هیدکرا.