"چیای شەنگال گەمارۆ دراوەو كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه"
بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی كورستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئێستادا چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه له‌هه‌ر چوارلاوه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و پێویسته به‌زوترین كات هاوكاری سه‌ربازییان پێبگه‌یه‌ندرێت.
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (nna) وتی: بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چیای شه‌نگال به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ ماونه‌ته‌وه هیچ ده‌رچه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ڕزگاربوون له چیاكه.
ڕونیشیكرده‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی له چیاكه ماونه‌ته‌وه خواردن و پێداویستیه‌كانیان زۆر كه‌می كردووه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له‌وێن چه‌كیان كه‌میكردووه، بۆیه پێویسته به زوترین كات به هانایانه‌وه بچن.
باسی له‌وه‌شكرد: ڕۆژانه چه‌كداره‌كان هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی یه‌زیدیه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و سنووره هاوار ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن.
سورچی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌مڕۆو سبه‌ینێدا له ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراقه‌وه چه‌كیان پێبگات، چونكه ئه‌گه‌ر چه‌كیان پێنه‌گات كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌خوڵقێت.
PM:03:32:26/10/2014