میدیاکانی تورکیا باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده رێگا نه‌دات سووپای ئازاد بچێته کوبانی، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره رێگا ده‌گرێت له‌چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناو ئه‌و شاره.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی میدیاکانی تورکیا پاش ئه‌و لێدوانه‌ی ته‌یب ئۆردگان دێت که ئه‌مرۆ رایگه‌یاند" په‌یه‌ده ناهێلێت پێشمه‌رگه بچێته ناو کوبانێ تا به‌رگری له‌و شاره بکات دژی داعش".
سه‌رۆکی تورکیا له‌ناو ئه‌و فرۆکه‌یه‌دا که له ئیستۆنیا ده‌یهێنایه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند " پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ( په‌یه‌ده )که به" تیرۆریستی" وه‌سف کرد رێگا نادات پێشمه‌رگه بچێته کوبانێ و موجازه‌فه به پێگه‌ی خۆیه‌وه ناکات له باکوری سوریا".
هاوکات که‌ناڵی سکای نیوز رایگه‌یاند که تورکیا رێگادان به سوپای ئازادی کردۆته مه‌رج، به‌رامبه‌ر چوونه ناوه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناو شاری کوبانێ.
ئۆردوگان پێش سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوی په‌یه‌ده‌وه رایگه‌یاند که ئه‌وان رێگایان داوه به 1300 سه‌ربازی سووپای ئازاد بچێته ناو کوبانێوه، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م په‌یه‌ده له‌زاری ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته‌وه ره‌تیکرده‌وه که رێگا بده‌ن به‌و هێزه‌ی سووپای ئازاد" چونکه گرێدراوی تورکیایه"و وتی " ئه‌گه‌ر ئه‌وان جدین له‌شه‌ڕی داعش به له‌لای خۆیانه‌وه به‌ره‌یه‌کی نوێ له‌داعش بکه‌نه‌وه .
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه له کاتێکدایه که 155 پێشمه‌رگه له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌نه سنوری کوبانێ.