" هەر داعشیەکی بەریتانی بگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی دەیکوژن"

‌وێنەی کوژراوەکە لەرۆژانەی شەرق ئەوسەت بلآوکراوەتەوە
دوای کوژرانی یەکێکیان لە کوبانی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە، بەریتانییەکانی ناو داعش دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ  وڵاتەکەی خۆیان و داعشیش بڕیاری کوشتنی هەر کەسێکیان دەدات ئەگەر بگەڕێنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو سوریاوە رایگەیاندووە کە پاش کوژرانی بەریتانییەکی نێو داعش کە دانیشتووی بۆرتسموس بووە لەکوبانێ و پێشتریش لەو وڵاتە سیانی تریان کوژراون، ئێستا زیاتر ٣٠ چەکداری بەریتانی ناو داعش دەیانەوێت بگەڕینەوە بۆ بەریتانیا، بەڵام بەرپرسەکانی ناو ئەو رێکخراوە بە راستەوخۆو ناراستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکەن.

رۆژنامەی ئۆبزێرڤەری بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە ئەو گرووپە شەش کەسیەی شاری بۆرتسمۆش کە بەلاوانی بۆمبی ناسرابوون و چوونە ناو داعش، پاش ئەوەی هەینی رابردوو لە کوبانێ کەسێکیان بەناوی محەمەد مەهدیەوە لێ کوژرا، ئێستا هەوڵدەدەن بگەڕینەوە، بەڵام بەرپرسانی داعش هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکەن.

ئەو رۆژنامەیە لەزاری کەسێکی قاعیدەوە کە پێشتر لە بەندیخانەی گۆنتانمۆ زیندان بووە رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆری بەریتانییەکان دەیانەوێت بگەڕینەوە بۆ بەریتانیا، بەڵام لە سوریا هەروا ناتوانن بە ئاسانی دەربچن و بگەرێنەوە.



AM:11:35:27/10/2014