توركیا هێزێكی زۆری چەکدار رەوانەی ناوچەی شرناخ‌و هەكاریی دەكات


سوپای توركیا هێزێكی زۆری چەكدار رەوانەی ناوچەكانی شرناخ‌و هەكاری دەكات‌و بەنیازی هەڵگیرساندنی شەڕە. هاوكات ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند.

سەرچاوەیەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە سپی میدیای راگەیاند: سوپای توركیا هێزێكی زۆری رەوانەی ناوچەی شرناخ‌و هەكاری كردوە‌و پێدەچێت بەنیازی ئەوە بێت شەڕ هەڵگرسێنێت.

سەرچاوەكە وتی: پاش ئەوە سیاسەتەكانی حكومەتی توركیا لە پشتگیریكردنی داعش‌و بەشداری نەكردنی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش شكستی خوارد، ئێستا بە ناردنی هێز بۆ ناوچەكانی باكوری كوردستان بەنیازی هەڵگیرسانی شەڕە.

ناردنی ئەو هێزانە لەكاتێكدایە كە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە‌و ئەمرۆش سنوری ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند.



PM:03:08:28/10/2014