دوو ساڵە وەزیری رۆشنبیری فەڕەنسا كتێبێكی نەخوێندووەتەوە

رووداو - BBC

كۆمەڵگەی فەڕەنسی تووشی شۆك بوون كاتێك وەزیری رۆشنبیری ئەو وڵاتە رایگەیاند دوو ساڵیش دەبێت تەنانەت چیرۆكێكیشی نەخوێندووەتەوە .
فلور پیلیرین وەزیری رۆشنبیری فەڕەنسا دەڵێت بەردەوام بە كاروباری حكومەت سەرقاڵەو كاتی خوێندنەوەی بۆ نەهێشتووەتەوە .
ئەو وەزیرە نەیتوانی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، كە رووبەڕووی كرایەوە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا دەربارەی پەسەندترین پەرتووك لەنێوان بەرهەمەكانی نووسەری خاوەن خەڵاتی نۆبل باتریك مۆدیانۆ لە كاتێكدا پێش چەند خولەكێك گوتبووی نانم لەگەڵ ئەو نووسەرە خواردووە.
هەروەها زۆر بەڕاشكاوانە گووتی كاتم نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی بخوێنمەوە .
زیاتر دەڵێت زۆربەی بەیاننامەكان و پەڕاوە یاساییەكان و زۆربەی هەواڵەكانی ئاژانسی فەڕەنسا دەخوێنمەوە، بەڵام زۆر بەكەمی.



PM:03:38:28/10/2014