میدیاكانی توركیا: پەكەكە دەستی بەسەر 400 كیلۆ مادەی تەقینەوەدا گرتووە


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردنەوە گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی شرناخ دەستیان بەسەر 400 كیلۆگرام مادەی تەقینەوەدا گرتووە‌و جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیاش باس لەوە دەكات هێزی زەمینی‌و ئاسمانی توركیا گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو گەریلانە دەست پێكردوە.

كەناڵی (NTVmsnbc)ی توركی رایگەیاند: گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەی شرناخ‌و لەنزیك "كان"ێك، دەستیان بەسەر 400 كیلۆگرام مادەی تەقینەوەدا گرتووە‌و لەگەڵ خۆیان بردویانە.

ئەم بابەتە دەنگدانەوەیەكی زۆری لەمیدیاكانی توركیادا بووە، بڵند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیران‌و وتەبێژی حكومەتی توركیا رایگەیاند كە هێزە ئاسمانی‌و زەمینیەكانی توركیا گەڕان‌و پشكنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەو مادە تەقینەوەیە دەستپێكردوە.

بەپێی هەواڵەكە سوپای توركیا لەهەوڵی ئەوەدان پێش ئەوەی ئەو مادەی تەقینەوەیە بە كێوەكانی جودی لە پارێزگای شرناخ بگات لە پەكەكەی وەربگرنەوە، چونكە بگاتە ئەو شوێنە مەحاڵە وەربگیرێتەوە.  



PM:03:44:28/10/2014