ئه‌مرۆ هێزێکی سووپای ئازاد چوونه ناو شاری کوبانێ به‌ناوی هێزی سه‌لاحه‌دینه‌وه، ئه‌م هێزه میدیایه‌کی نزیک په‌یه‌ده به‌دۆستی تورکیایان ده‌زانن و پێشتریش شه‌ڕی یه‌په‌گه‌یان کردووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 له‌هه‌واڵه‌کانی ئه‌مشه‌ودا بڵاویکردۆته‌وه که ئه‌و هێزه‌ی سوپای ئازاد که چۆته نێو کوبانێوه، ناوی که‌تیبه‌کانی سه‌ڵاحه‌دینه و نه‌قیب بێوار مسته‌فا و به‌سام حاج به‌رپرسن لێی که دۆستی تورکیان و پێشتر شه‌ڕی یه‌په‌گه‌یان کردووه له (ته‌ل حاسل و تل عران و ته‌ل حه‌میس).
به‌پێی هه‌واڵه‌که، نه‌قیب بێوار پێشتر نه‌یشاردۆته‌وه به‌ئاشکرا رایگه‌یاندووه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ "براکانیان له داعش و یه‌په‌گه‌یان به شه‌بیحه ناوزه‌د ده‌کردو له‌چه‌ندین شوێنی وه‌ک قستڵ جندو مه‌نبه‌ج و شێخ مه‌قسود شه‌ڕیان له‌دژی کردووه".
ماڵپه‌ره‌که ده‌پرسێت " ئایا هێزێکی وه‌ها که شه‌ڕی هێزه کوردیه‌کانیان کردووه‌و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانیان تاڵان کردووه‌و هه‌میشه به‌پێی داواکارییه‌کانی تورکیا و بڕیاری تورکیا جوڵاوه‌ته‌وه، چۆن به‌رگری له کوبانێ ده‌کات؟".