بەم نزیكانە بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات


حكومەتی بەغدا بریاریداوە پێشینەیەك بۆ موچەی فەرمانبەران لە نزیكترین كاتدا رەوانەی ھەرێمی كوردستان  بكات.

لەمبارەیەوە موحسین  عوسمان  پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی  عێراق  بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەمرۆ هەریەك لە وەزیری دارایی و نەوت و پلاندانان بانگھێشتی پەرلەمان كراون، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێك تایبەت بە بودجەی  2014 .گوتیشی، وەزیری دارایی باسی لە بودجەی گشتی عێراق و لە باسی ھەرێمی كوردستاندا ئاشكرای كرد كە  گەیشتوینەتە بریارێكی كۆتایی كە بەشێك لە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە نزیكترین كاتدا وەك پێشنیەك رەوانەی ھەرێمی کوردستان بكەین.

ئەو پەرلەمانتارە  ئەوەی خستەروو كاتی ناردنی  پارەكە دیارینەكراوە، بەڵام بەم نزیكانە دەبێت.
موحسین  عوسمان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە  ئەو بڕە پارەیەی رەوانە دەكرێت لەو  (١٦) ملیار دۆلار قەرزەی ئەمساڵی  هەرێمی كوردستانە  كە بەغدا نەیداوە.



PM:02:47:30/10/2014