لیژنەی فەتوا: پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕ دەتوانێت رۆژی هەینی نوێژی هەینی نەكات
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە نوێترین فەتوادا رایدەگەیەنێت ئەو پێشمەرگانەی لەبەركانی شەڕن دەتوانن رۆژانی هەینیدا نوێژی هەینی نەكەن.
لەمبارەیەوە مه‌لا محه‌مه‌د ئێنه‌یی، ئه‌ندام و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی باڵای فتوای كوردستان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدان فه‌توایه‌كی شه‌رعیان ده‌ركردوه، وتیشی: "نوێژی هه‌ینی و به‌شداری كردن له وتاری هه‌ینی واجبه و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام فه‌توامان ده‌ركردوه كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگدان نوێژی خوتبه‌یان له‌سه‌ر واجبن نیه".
مه‌لا محه‌مه‌د ئێنه‌یی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له به‌ره‌ی شه‌ر بێت ئه‌و فه‌توایه ده‌یگرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی دێته ناو ماڵی خۆی، وتیشی: "چونكه ئه‌وان وه‌كو موسافیرن و ناشتوانن به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌جێ بهێڵن، بۆیه ئه‌و واجبه‌یان له‌سه‌ر نیه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی باڵای فتوای كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پێشمه‌رگه‌كان هه‌ر پرسیارێكی شه‌رعیان هه‌بێت، لیژنه‌ی فه‌توا ئاماده‌یه وه‌ڵامی دروستیان بداته‌وه. وتیشی: "شه‌ڕی پێشمه‌رگه جیهاده و ئه‌ركێكی پیرۆزه، هه‌ر كه‌سێك به‌رگری له خاكی خۆی نه‌كات گوناهبار و تاوانباره".
پێشووترلیژنه‌ی فه‌توا به هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی راگه‌یاند بوو، تا پێشمه‌رگه ده‌گاته به‌ره‌ی شه‌ڕ و شوێنی مانه‌وه‌ی، ده‌توانێت ته‌نها نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه واتا (قه‌سر)، دوای گه‌یشتن به شوێنی مانه‌وه، ده‌بێت نوێژه‌كان له كاتی خۆیاندا بكرێن، ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو یان ده‌رفه‌ت نه‌بوو، یان شه‌ڕ بوو، ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ نوێژێكی تر بكرێته‌وه، واتا كۆ بكرێته‌وه، واتا ناكرێ به‌رده‌وام (قه‌سر و جه‌مع) بكرێت.
PM:03:54:30/10/2014