به ڤیدیۆ..كچێكی ئێزیدی باس لە دڕه‌نده‌یی‌و ده‌ستدرێژی سێكسی داعش ده‌كات
له تازه‌ترین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ئێزیدییه‌كانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگاریان بووه، كه‌ناڵی CNN چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كچه ئێزدییه‌كدا كردووه و باسی دڕه‌نده‌یی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
ئه‌و كچه ئێزیدییه كه ناوێكی خوازراوی هه‌یه(جه‌نه) چیرۆكی ژیانی خۆی و كچه ئێزدییه‌كان و ده‌ست درێژی كردنه سه‌ریان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، له دوای بردنی كچه‌كانی گه‌نجه‌كان، چه‌كدارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی داعش منی هه‌ڵبژاردو بردمییه ژورێك و به زۆری تفه‌نگ ویستی بمكاته مسوڵمان.
جه‌نه، كه ناوی خوازراوی كچه ئێزیدیه‌كه‌یه، ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له‌پۆلی 12 ئاماده‌یه و ئومێدی ئه‌وه‌بوه ببێته پزیشك، به‌ڵام له‌مانگی هه‌شتی ئه‌م ساڵ چه‌كدارانی داعش ده‌ده‌ن به‌سه‌ر گونده‌كه‌یان و هه‌رچیان هه‌بوه بردویانه و ده‌ست درێژیان كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كان.
هه‌ر وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه‌ناڵی CNN ده‌بینرێت، جه‌نه كه خه‌ڵكی گوندی كۆچیه، ئاوها باسی رووداوه‌كه‌یان ده‌كات: "كاتێك داعش هاتنه گونده‌كه‌مان پێیان وتین، ده‌بێت ببنه ئیسلام یان ده‌تان كوژین".
PM:08:05:30/10/2014