چه‌کدارانی داعش بۆ جارێکی تر له کوبانی په‌نایان برده‌وه به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو و چه‌ندین شه‌رڤان بریندابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌یه‌په‌گه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که دوێنێ 30 ی تشرینی یه‌که‌م جارێکی تر چه‌کدارانی داعش په‌نایان برده‌وه به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو و چه‌ندین شه‌رڤان به سه‌ختی برینداربوون.
ئه‌مه چه‌نده‌هه‌مین جاره له کوبانێ چه‌کدارانی داعش چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو به‌کارده‌هێنن له کوبانێ و تا ئێستا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێ ده‌نگه.
ئه‌مه وێنه‌ی چه‌ند بریندارێکی شه‌رڤانانی یه‌په‌ژه‌یه به‌م چه‌که که به‌پێی شه‌ره‌زایان پێده‌چێت( کلۆر و فسفۆر) بێت.