له کاتژمێر 7 ی ئه‌مشه‌و 1 تشرینی دووه‌م شه‌ڕ به‌قورسی له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوری کوبانێ ده‌ستیپێکردووه‌و پێشـمه‌رگه‌ش به‌شداره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کوبانێوه به سپی میدیای راگه‌یاند که کاتژمێر 7 ی ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌و باشوری شاره‌که‌وه ده‌ستیان به‌هێرش کرد بۆ سه‌ر سنگه‌ره‌کانی شه‌رڤانان و به‌توندی له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌و پاش راگرتنی هێرشه‌که‌یان، پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان ده‌ستیان به‌دژه هێرش کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێشمه‌رگه به‌و چه‌که نوێیانه‌ی پێیانه به‌توندی سه‌نگه‌رو جێگای کۆبوونه‌وه‌کانی داعش بۆردومان ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی سه‌رکردایه‌تیکردنی هێزه‌کان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ئه‌مرۆ به‌رسانی یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل له کوبانێ و فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه ژوورێکی ئۆپراسیۆنه‌کانیان دورستکردووه بۆ چۆنێتی رێکخستنی توانا‌و هێزه‌کانی هه‌ردوولا و چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی کردنیان.