ئەبو بەکری بەغداد: تەرمی کوردە کوژراوەکان بسووتێنن

وەزیری مافی مرۆڤی عێراق رایەگەیاند " ئەبوبەکری بەغدادی خەلیفەی داعش بڕیاری دەرکردووە بۆ چەکدارەکانی کە تەرمی کوژراوەکانی کورد لە کوبانی بسووتێنن وەک تۆڵەسەندنەوەیەک".

محەمەد بەیاتی وەزیری مافی مرۆڤ لە بەیانێکدا کە تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیەی فەرمی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" ژمارەی کوژراوەکانی عەشرەتی ئەبو نەمر لە قەزای هیت ٣٢٢ قوربانین و ٥٠ لاشەیان لە بیرێکدا دۆزراوەتەوە کە مناڵ و ئافرەتیشیان تێدایە".

هەروەها لە بەیانەکەدا هاتووە کە چەکدارانی داعش ٦٥ کەسیان لە عەشرەتی ئەبو نەمر وەک دیلی جەنگ لەگەڵ خۆیان بردووە، ئەمە جگە تاڵانکردنی مەڕو ماڵاتی سەرکردەکانی هێزی سەحوە.



PM:07:33:02/11/2014