لە کوبانێ شەرڤانێک ٤٨ رۆژە بەدەستێکەوە بەرگری دەکات

‌هەڤاڵ بروسک
هەڤاڵ ( بروسک ) کە شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلەو دەستێکی هەیە، ٤٨ رۆژە بۆ یەک ساتیش کوبانێی جێنەهێشتووەو دژی چەکدارانی داعش دەجەنگێت.

 بروسک کە ئێستا بەدەستێك کلآشنکۆف دەتەقێنێت، دەستکەی تری لەشەڕدا لەدژی چەکدارە ئیسلامییەکان لەرۆژئاوا لەدەستداوە.

شەرڤانەکانی هاوڕێی داوایەکی زۆری لێدەکەن کە نەچێتە سەنگەرەکانی پێشەوەو لەبەرەی دواوەی شەڕبمێنێتەوە، بەلآم ئەو ئەم داوایەی هاوڕێکانی رەتدەکاتەوەو هەمیشە خۆی کلآشنکۆفەکەی دەستی لەریزی پێشەوەی شەرەکەدایە.     



AM:12:57:03/11/2014