د. به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ كۆبووه‌وه‌

‌د. به‌رهه‌م ساڵح


شه‌وی رابردوود. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كانتۆنی كۆبانێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نوه‌ر موسلیم، سه‌رۆكی كانتۆن و گوڵتان كشناك شاره‌داری ئاماد، كۆبوویه‌وه‌.


د. به‌رهه‌م له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "ئەمشەو لەگەڵ گوڵتان كشناك، شارەداری‌ ئامەد، و ئەنوەر موسلیم، سەرۆكی‌ كانتۆنی‌ كۆبانی‌ و هاوریكانیان بووین.. باسمان لە خولیای‌ ئازادی‌ و هاوكاری‌ نەتەوەیی‌ بوو".


ئه‌وه‌شی نووسیه‌وه‌: "كۆبانێ و بەرەكانی‌ جەنگی‌ پێشمەرگە سیمبولی‌ بەرخودانن و بۆ مرۆڤایەتی‌ بوونەتە سەنگەری‌ پێشەوەی‌ بەرگری‌ لە رووی‌ مرۆڤكوژانی‌ داعش.. یەكریزی‌ نەتەوەیی‌ پێویسته بۆ گەیشتن بە ئازادی‌ و پاراستنی‌ پێگەی‌ كوردستان بۆ پێكەوە ژیان و ئارامی‌".



AM:09:38:05/11/2014