مام ڕۆسته‌م، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت داعش له سنووری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵدا، شانه‌ی نووستووی هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ڕۆنه ناو ئه‌و گرووپه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن.
مام رۆستەم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی باس، قسە لەسەر چەندین تەوەر دەكات‌و باس لەوەش دەكات ئەو وازی لە گۆڕان هێناوە، چونە " تاقه‌تم چوو له هه‌ندێ شت، ئێستا له ماڵی خۆم به‌بێ موشكیله دانیشتووم ".
مام رۆستەم سەبارەت بەوەی ئایا داعش شانەنوستوی لەسلێمانی‌و دەوروبەری هەیە دەڵێت: به‌ڵێ، (داعش) له سنووری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵدا، شانه‌ی نووستووی هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ڕۆنه ناو ئه‌و گرووپه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن، ئه‌و گه‌نجه كوردانه ئێستا له‌ناو ڕیزه‌كانی (داعش)دان و خۆیان پڕچه‌ك كردووه، ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه ئه‌وه‌ی ئێستا له موسڵ ده‌یكه‌ن، لێره‌ش ده‌یانكرد.
جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە پێویسته ده‌زگای پاراستن و زانیاری به‌دوداچوون بۆ ئه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان بزانین گه‌نجان له چ بنكه و باره‌گایه‌كه‌وه ته‌نزیم ده‌كرێن بۆ ناو داعش، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم گه‌نجان له مزگه‌وته‌كانه‌وه فریو ده‌درێن، پێویسته هێزه‌كانی ئاسایش چاودێریی مزگه‌وته‌كان بكه‌ن، خودی خۆم ئه‌گه‌ر سه‌د له‌سه‌د بزانم (داعش) ده‌چێته ماڵێكه‌وه من ناچم بیگرم چونكه من ئه‌مری گرتنم به‌ده‌سته‌وه نییه، ده‌بێ ئاسایش ئاگادار بكه‌مه‌وه، زۆر جاریش لایه‌نه ئیسلامییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان حه‌ز به بوونی (داعش) بكه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و گرووپه كچی بێ‌تاوان فه‌ساد ده‌كه‌ن و تاوانی زۆر گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مام رۆستەم سەبارەت بە وازهێنانی لەگۆڕان دەڵێت: ئێستا بۆ خۆم دوور له سیاسه‌ت و حزبایه‌تی، به‌بێ موشكیله له ماڵی خۆم دانیشتووم، به هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیم به ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌ماوه و تاقه‌تم چووه له هه‌ندێ شت! به‌ڵام جارێ به‌ته‌واوی باسی هۆكاری وازهێنانی خۆم ناكه‌م، چونكه به باشی نازانم ئێستا هۆكاره‌كانی ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام به‌ڵێن بێ بۆ چاوپێكه‌وتنێكی دیكه، هه‌ر له‌م ڕۆژنامه‌یه (باس) به تێروته‌سه‌لی هه‌موو هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م.
ئاماژە بەوەش دەكات كە سەركردەكانی گۆڕان بەتاتبەتی خودی نەوشیروان مستەفا داوایان لێكردوە‌و "پێیان خۆشه بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ئێستا بێلایه‌نی به باش ده‌زانم".