وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی تاڵەبانی ده‌كه‌ن
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، وه‌فدی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌باشان سه‌ردانی تاڵەبانییان كرد.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، وه‌فدی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامێتی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامێتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، محه‌مه‌د توفیق ره‌حیم، جه‌لال جه‌وهه‌ر و د.ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم، پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئاكامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولایان به سه‌رۆك مام جه‌لال راگه‌یاند.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌فدی میوان له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان پرسی و خۆشحاڵی خۆیان به باشتربوونی ته‌ندروستی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.
PM:05:08:05/11/2014