٢٣ گەنجی کوردی رۆژھەڵات چوونەتە ناو داعشەوە

لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٢٣گەنجی کوردی خەڵکی (بۆکان، سەقز، مەھاباد و جوانڕۆ )ی رۆژھەڵاتی کوردستان چوونەتە ناو داعش

 سایتی کوردپا بڵاویکردەوە لە ماوەی دە مانگی رابردوودا ٢٣ گەنجی رۆژھەڵات چونەتە نێو داعشەوە و ژمارەیەک ھاوڵاتی کوردی تریش لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە تۆمەتی لایەنگری بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

سایتەکە نوسیوێتی لە ماوەی یەک ھەفتەدا ٩ کورد پەیوەندیان کردووە بە رێخکراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە موسڵ.





AM:10:30:06/11/2014