ئەبوبەكر بەغدادیش یەكێكیانە
بەهێزترین سیاسەتمەدارەكانی جیهان كێن؟

‌بەغدادی

لیستی ساڵی 2014ی بەهێزترین پیاوانی سیاسی جیهان، گۆڤاری ئەمەریكی فۆربس 72 كەس لەخۆ دەگرێت كە ئەبوبەكر بەغدادیش یەكێك لەو كەسانەیە.

لە لیستەكەدا پاش ناوی ویلادیمیر پۆتین كە بەهێزترین سەرۆك كۆماری جیهانە، دواتر باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا، "شی جینیگ پینگ" سەرۆك كۆماری چین، پاپا فرانسیس سەرۆكی كڵێسەی كاسۆلیك‌و ئەنگلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا دێت.

"ژانت یلەن" كە لەئێستادا سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمەریكا لە پێگەی هەشتەمی ئەو ریزبەندییەدایە‌و پاش ئەوەی ناوی "بیل گەیتس" سەرۆكی مایكرۆسۆفت دێت.

دیڤید كامێرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەو ریزبەندیەدا پلەی دەیەمی هەیە.

گەنجترین كەسی ناو ریزبەندییەكە "مارك زۆكر بێرگ"ی تەمەن 30ساڵ، بەڕێوەبەری فەیسبوكە كە لە پلەی 22ەم دایە‌و پاش ئەوەی "كیم جۆنگ ئون" سەرۆكی تەمەن 31 ساڵەی كۆریای باكورە كە وەك پلەی 49ی ئەو ریزبەندییەی هەیە.

لەناو ئەو 72 كەسەدا كە لەو ریزبەندییەدا هەن، ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی تیرۆریستی داعش بەرچاو دەكەوێت كە بە 43 ساڵ تەمەن 54ەمین كەسی بەهێز لەجیهان ناسراوە.

لە ریزبەندییەكەدا مەلیك عەبدوڵا پاشای سعودیە وەك بەتەمەنترین كەس ناسراوە كە پلەی یانزەمی هەیە.

بان كی مۆن، سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پلەی 40ی ریزبەندی فۆربسدایە‌و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر پلەی 51ی هەیە.

لەناو ریزبەندییەكە 9 ژن بەرچاو دەكەون كە لەوانە ئەنگلا مركێڵ، سەرۆك كۆماری بەرازیل، سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، سەرۆك كۆماری كۆریای باشور‌و سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.



PM:03:54:06/11/2014