عەتا سەراوی:چەکی فرۆکەکەهی ئیدارەی سلێمانی بوو بەتایبەتی حزبی دەسەڵاتی یەکەم

‌فرۆکەخانەی سلێمانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی باس لەبابەتی فرۆکە چەک هەڵگرەکە دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو: ئەو فرۆکەیە بە ئاگاداری ئەمەریکیەکان بووە و پەیوەندی بە داعشەوە نیە پەیوەندی بە دەسەڵاتی ئیدارەی سلێمانی هەیە.
 
لەبارەی ئەو فرۆکەی ویستی لەفرۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە کە چەک و تەقەمەنی پێبووە، دواتر هەواڵی بازرگانی کردنی چەک بەداعش بڵاو کرایەوە ئێستا بیرو بۆچوونی جیاواز لەو بارەوە هەیە، لەم بارەوە عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەوە موعجیزە نییە ڕویداوە ئەو فرۆکە بڕیار بووە لە سلێمانی بنیشێتەوە، و هەماهەنگی هەبووە، بەڵام دیارە گرفتێک هەبووە لەچۆنیەتی پەیوەندی کردن لەگەڵ بەغدا و بەهەڵە ڕێگای لێگیراوە و دواتر چوەتەوە بەغدا وئێستا لەبەر دەم حکوومەتی عێراقیبە بۆ لێکۆڵینەوە، گوتی :'ئاسمانی کوردستان بەدەست عێراقەوەیە و ئەو فرۆکە مۆڵەتی تێپەڕبوونی لەبەغدا هەبووە، بریار بووە لەفرۆکە خانەی سلێمانی بنیشێتەوە، بەڵام ڕێگایان نەداوە لەفرۆکەخانەی سلێمانی و لەبەغدا نیشتۆتەوە پێم وانیە ببێتە گرفتێکی گەورە و لەهەوڵی چارە سەر کردندایە'.

لەوەڵامی پرسیاری بۆچی لەفرۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە سەراوی گوتی:' مەرج نییە هەرفرۆکەیەک هات لە فرۆکە خانەی هەولێر و بەغدا بنیشێتەوە ئەوەش لەناو ئەو فرۆکەیە چەکی سوکی پێیە، وەک دەمانجە و کڵاشین کۆف بیکەیسی و ئەو چەکانە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان .
دەشڵێت:' ئەو فرۆکەیە پەیوەندی بە داعشەوە نیە پەیوەندی بە دەسەڵاتی ئیدارەی سلێمانی هەیە بەتایبەتی حزبی دەسەڵاتی یەکەم، کە لەبەر ئەوە یەکەم جارنییە فرۆکەی بەچەک بێتە کوردستان و ئەمەریکیەکانیش ئاگادارن و عیراقیەکانیش بەهەمان شێوە'.
ئەوەشی خستەڕوو ئەو فرۆکە چەکی چیکی پێ بووە و ئەو کەسەی ئێشکگربووە ئاگادار نەبووە لە جۆری پەیوەندیەکە.



AM:09:42:08/11/2014