په‌رله‌مانتاری عێراق محه‌مه‌د که‌ربولی رایگه‌یاند" سه‌رکرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی به‌سه‌ختی برینداربووه له ئه‌نجامی ئه‌و برۆدومانه‌ی فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان بۆردومانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی داعشیان کردووه له شاری قائم ی نزیک سنوری سوریا.
که‌ربولی که ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقه له پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه وتی" فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان ئه‌مشه‌و 8 ی تشرینی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی چه‌کدارانی داعشیان له جه‌زیره‌ی قائیم له رۆژئاوای ئه‌نبار له‌سه‌ر سنووری سوریا کردۆته ئامانج و بۆردومانیان کردووه که له‌ئه‌نجامدا به‌ده‌یان کوژراو بریندار له‌نێو به‌رپرسانی داعش به‌رکه‌وتوون".
که‌ربوولی ده‌ڵێت" بۆردومانه‌که ریزه‌کانی داعشی دووجاری شڵه‌ژان کردووه‌و هه‌موو رێگا‌و بانه‌کانی قائیمیان داخستووه‌و ناهێڵن ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نی تێپه‌ڕبێت، بۆئه‌وه‌ی برینداره‌کانیان به‌رن بۆ نه‌خۆشخانه که هۆڵه‌کانی پڕکراون له کوژراو برینداری داعش".
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی به‌غدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر زۆره به‌غدادی له‌نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی داعشدا بێت که کرابوونه ئامانجی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
سه‌باره‌ت به‌هه‌مان رووداو که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له‌هه‌واڵێکیدا بڵاویکرده‌وه که فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان بۆردومانی بازاڕێکی شه‌عبیان له‌شاری قائیم کردووه‌و له ئه‌نجامدا زیاتر له 50 مه‌ده‌نی کوژراو برینداربوون.