کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی به‌شدارن، له‌لایه‌ن شەش په‌رله‌مانتاره‌وه بایکۆتکرا.
په‌رله‌مانتاران ( عومه‌ر عینایه‌ت و ئەنوەر له لیستی گۆران، گۆران ئازاد و فەرهاد سەنگاوی له‌لسیتی سه‌وز، بەهار لە لستی یەکگرتوو) بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ تایبه‌ته به پرسی نه‌وت و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غداو مه‌سه‌له‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له بانکه‌کانی ده‌روه‌ی وڵات بیکات.
بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن ئه‌و شەش په‌رله‌مانتاره‌وه وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه "بۆ سنوردارکردنی قسه‌کردن".