نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کۆنترۆڵی فرۆشتنی نه‌وت ناخه‌نه‌وه به‌رده‌ستی سۆمۆ که تاکه کۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وته له عێراقدا، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌مانگی ئایاره‌وه به‌فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌و ده‌یفرۆشێت بێ ئه‌وه‌ی کۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیان دروستکردبێت( کۆمۆ).
پاش به‌شداری له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا که‌هه‌ر یه‌ک له‌نێجیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به‌شداریان تێدا کرد، سه‌رۆکی حکومه‌ت وتی " بەغدا بەبێ ئێمە ناتوانێت نەوتی كەركووك هەناردە بكات".( ئاماژه‌یه بۆ وێران بوونی بۆره نه‌وتییه‌کانی عێراق بۆ به‌نده‌ری جیهان).
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌و کۆنگره‌یه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه بەغدا بەبێ هێچ پاساوێک بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕیوە و نابێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانیش ببێتە بەشێك لە دانوستاندنەكان.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌کاتێکدا که ماوه‌ی شه‌ش مانگه نه‌وت ده‌رواته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌فرۆشرێت له‌کاتێکدا نه‌کۆمپانیای فرۆشتن هه‌یه، نه سندوقی داهاتی سامانه نه‌وتییه‌کان دروستکراوه.
سه‌باره‌ت به‌و که‌س و به‌رپرسانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌که‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ت وتی " بازرگانیكرن لەگەڵ داعش بە خیانەتی نیشتمانی دەزانین".
لای خۆشیه‌وه قوباد تاڵەبانی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌و هه‌وڵه‌ی داویانه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه بۆۆ پرۆژه‌ی ستراتیژی " قەرز بۆ پرۆژەی ستراتیژی وەردەگرین نەك بۆ مووچە".
ناوبراو دڵنیای پێشان دا به‌رامبه‌ر تورکیا‌و وتی " توركیا هیچ رێگری لە هێنانەوەی پارەی نەوت ناكات".