ه‌سه‌ر داوایه‌کی ئه‌ندامی سه‌رکرادیه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دادوه‌ری لێکۆلێنه‌وه له دا‌دگای که‌لار بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سێ رژنامه‌نووسی هاوکاری گۆڤاری رایه‌لی کاوه گه‌رمیان ده‌کرد.
ئه‌و سێ رۆژنامه‌نووسی هاوکاری گۆڤاری رایه‌ڵن (سه‌رکه‌وت سه‌لام و گه‌رمیان عه‌زیز و کارزانی مه‌حه‌مه‌د)ن.
کاروان ئه‌حمه‌د برای کاوه گه‌رمیانی به سپی میدیا راگه‌یاند " ئه‌و بابه‌ته‌ی نوسراوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و سێ رۆژنامه‌نووسه‌وه نییه، نه ئه‌وان نووسیویانه و نه پۆستێکیشیان هه‌یه تا به‌رپرسیارێتی بکه‌وێته سه‌ریان".
ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی داوای یایسایی له‌سه‌ری هه‌یه، پێش شه‌هیدبوونی کاوه گه‌رمیان بڵاوکراوه‌ته‌وه که له سه‌ره‌تای مانگی کانوونی یه‌که‌م له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌که‌لار تیرۆرکرا.