پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ د. یوسف محه‌مه‌د سه‌ردانی بارزانی له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین ده‌کات و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک له‌گه‌ڵیدا کۆده‌بێته‌وه.
کامه‌ران سوبحان راوێژکاری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان به ماڵپه‌ڕی که‌ی ئێن ئینی راگه‌یاند " کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر بووه".
ناوبراو وتیی " پرسی خۆراگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان له دژی چه‌کدارانی داعش و پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پرسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌بوون که گفتوگۆۆیان له‌باره‌وه کراوه".
سوبحان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێوسیته په‌له بکرێت له به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوریش هه‌ردوولا هاوڕابوون که هه‌موارکردنه‌وه‌ی به ته‌وافق بێت.