وه‌زیری دارایی به‌غدا هۆشیاری زێباری رایگه‌یاند " حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێکه‌وتن بۆ کۆتایی هێنان به‌کێشه‌کانی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
زێباری به رۆیته‌ری راگه‌یاند " به‌غدا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، بڕی (500) پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمیش رۆژانه بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌خاته ژێر ڕكێفی حكوومه‌تی به‌غداوه".
وه‌زیری دارایی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا ڕازمه‌ندی پێشانداوه که ده‌ستبكاته‌وه به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.