رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی باس له‌وه ده‌كات سه‌ركرایه‌تی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌نهێنی داوای چه‌كی قورسی له‌ئەمەریكا كردوه، به‌ڵام تائێستا واشنتۆن رازی نه‌بووه ئه‌و داواكارییه جێبه‌جێبكات و ره‌تیكردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌نهێنی داوای له‌حكومه‌تی ئەمەریكا كردووه چه‌كی قورسیان بۆ ره‌وانه بكات به‌ڵام تائێستا ئه‌و داواكارییه ره‌تده‌كرێته‌وه و ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه كه كورد به‌و جۆره چه‌كه به‌ره‌نگاری حكومه‌تی عیراقی ببێته‌وه.
واشنتۆن پۆست له‌زاری ئلیسا سیمس-وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئەمەریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه،كه له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه زیاتر له‌دوو ملیۆن ره‌تڵ له‌چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی پێبكات.
وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێكردوه ته‌كتیكی شه‌ڕه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتوه‌و له‌ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی داعش‌یش به‌هۆی هێرشی ئاسمانیه‌وه له‌ئێستادا ئه‌و ناوچانه‌ی لێیده‌كشێته‌وه‌و ئیداره‌ی باراك ئۆباماش له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌ك بداته‌كورد هانیان ده‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكبێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش‌یش وایكردوه په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان هه‌رێم و به‌غدا زیاتر بێت.