ئەبوبەكر بەغدادی: پاشایەتی سعودیە پارچە پارچە دەكەین

‌ئەبوبەكر بەغدادی

ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی چەكدارانی داعش دەڵێت "خانەدانی پاشایەتی سعودیە هیچ جێگەیەكیان لەدوورگەی محەمەد (دورگەی عەرەبیدا نیە‌و دەبێت پاشایەتی سعودیە پارچە پارچە بكەین".

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (رای الیوم) ئەبوبەكر بەغدادی لەتۆمارێكی دەنگیی 17 خولەكی كە بڵاویكردوەتەوە (دوێنێش سپی میدیا دەقەکەی بلآوکردەوە) ناوبراو هەڕەشە لەسعودیە دەكات‌و رایدەگەیەنێت شەڕی داعش بەردەوام دەبێت تا رۆما داگیردەكات.

رۆژنامەكەی دەنوسێت: "ئەم وتانە‌و شێوەی بڵاوكردنەوەی هاوشێوەی كاری ئوسامە بن لادنە كە لەرێگەی سەیرو سەمەرە وتەكانی بڵاودەكردەوە.
بەپێی رۆژنامەكە "سەركردەی داعش لەوتەكانیدا چەندین خاڵی گرنگی باسكردوە، لەوانە:

-    چەكدارانی داعش لەیەكەم دەرفەتدا هێرش دەكەنە سەر سعودیە، یەمەن، میسر‌و لیبیا‌و لەوێەوە هێرش دەكەنە سەر رۆما‌و داگیری دەكەن.
-    سعودیە سەرچاوەی فیتنە‌و نەخۆشی‌و بارودۆخی شێواوی ناوچەكەیە.
-    هەر ئەم رق‌و بێزارییەی داعش لە سعودیە بوەتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێگە بدەن 30 هەزار هێزی سەربازیی لە سنوری عێراق‌و لە ناوچەی عەرعەر‌و رەفحە جێگیر ببن.
-    كافرانی دوورگەی محەمەد (دوورگەی عەرەبی) هیچ جێگەیەكیان لەم ناوچەیە نیە‌و دەبێت خانەدانی پاشایەتی سعودیە پارچە پارچە بكەین.
-    بەخێرهاتن لە هەموو ئەو گروپانە دەكەین  لە میسر‌و لیبی لەگەڵ داعش بەیعەتیان كردوە‌و لەیەكەم دەرفەتدا چەندین ئەیالەتی نوێ لەو ناوچانە رادەگەیەنین.

ئەم تۆماری دەنگییە كە بەناوی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوكراوەتەوە لەكاتێكدایە كە هەواڵ برینداربوونی ناوبراو لەهێرشێكی ئاسمانی فرۆكە جەنگییەكان بڵاوكرایەوە.


PM:02:42:14/11/2014