ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان هه‌وڵیان دا هێزێکی 200 که‌سی بنێرنه کوبانێ، به‌ڵا وه‌ک رایانگه‌یاند په‌یه‌ده رێگری لێکردوون و نه‌یهشتووه ئه‌و هێزه ده‌ربازی کوبانی بێت.
لەم بارەیەوە سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا سعوود مەلا، بە kdp.info-ی ماڵپه‌ڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند "بەپێی رێككەوتنی دهۆك، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا هاوشێوەی پەیەدە هێزی خۆی دەبێت و دوێنێیش هێزێكی 200 كەسی ئامادە كرابوو بۆ ئەوەی بچێتە كۆبانی و شاندێكی ئێمەیش سەردانی كۆبانیی كردبوو، بۆ ئەوەی رازییان بكات ئەو هێزە بچێت، بەڵام هێزی یەپەگە پێی راگەیاندبوون پێویستە لە ژێر ناوی ئەوان ئەو هێزە دەرباز ببێت، بۆیە هێزەكە نەچووە".
ناوبراو وتیشی "ئێمەیش بەیاننامەیەكمان بۆ رای گشتی بڵاو كردووەتەوە، كە ئەمە پێشێلكردنی رێككەوتننامەی دهۆكە و ناكرێت رێگرییان لێ بكرێت بۆ ئەوەی بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن".
ئه‌و ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که ئێستادا له گفتوگۆدان بۆ چارەسه‌ركردنی ئەو كێشەیە.
له‌کۆتایی مانگی تشرینی یه‌که‌م هێزه‌کانی رۆژئاوای کوردستان به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری سه‌رۆکی (ماوه بۆ درێژکراوی هه‌رێم) رێککه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی سیاسی و سه‌ربازی، ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، په‌یه‌ده به پێشێلکاری خاڵێکی ئه‌و رێککه‌وتنه ناوزه‌د ده‌کات.