فوئاد حسێن: داعش نزیكەی 200 هەزار چەكداری هەیە

‌فوئاد حسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت گروپی تیرۆریستی داعش بە وەرگرتنی هەزاران كەس، سوپایەكی زۆر زیاتری لەوە هەیە كە پێشتر رێكخراوی "سیا"ی ئەمەریكا پێشبینی دەكرد.

فوئاد حسێن،  سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "ئیندیپێندێت"ی بەریتانی سەبارەت بە تواناكانی داعش بۆ هێرشی هاوكات بۆ سەر چەندین ناوچە لە عێراق‌و سوریا دەڵێت داعش توانایەكی زۆری هەیە‌و بەوتەی ئەو نزیكەی 200 هەزار چەكداری هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا (سیا) چەكدارانی داعش 31 هەزار‌و 500 كەس بەراورد دەكران، بەڵام بەوتەی فوئاد حسێن ئەم ژمارەیە 8 ئەوەندەیە. ئەو لەمبارەوە دەڵێت: داعش دەتوانێت گەنجانی عەرەبی ناوچەكە بۆ لای خۆی رابكێشێت‌و بەئاسانی چەكداریان بكات.



PM:01:57:16/11/2014