ژنێكی مامۆستای زانكۆ حیمایەی ئەبوبەكر بەغدادیە


ژنێكی مامۆستای زانكۆی سعودیە بە ریزی چەكدارانی داعش پەیوەست دەبێت‌و دەبێتە حیمایەی تایبەتی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش.

رۆژنامەی "الدیار" بڵاویكردەوە كە "ئیمان بەغا" مامۆستای ژنی سعودی كە لەچەند مانگی رابردوو وانەوتنەوەی لە زانكۆی "الدمام"ی سعودیە بەجێهێشت، بەریزی چەكدارانی داعش پەیوەست بوو. ئەم ژنە لەریزی فەرماندە باڵاكانی داعش‌و حیمایە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی تیرۆریستی داعشە.

ئەم رۆژنامە لوبنانیە دەنوسێت: ئیمان بەغا، پێش ئەوەی سعودیە بەجێبێڵێت كتێبێكی بەناوی "من پێش ئەوەی داعش دروست بێت، من داعشی بووم" بڵاودەكاتەوە‌و ئاماژە بەوە دەكات لەماوەی سێ ساڵی رابردوو زۆرێك لە ژنان‌و پیاوانی سعودی بەهۆی هاندانی ئیسلامییە توندڕەوەكان‌و پاگەندەی پیاوانی ئاینی روویان لەداعش كردوە.



PM:02:26:16/11/2014