ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ئاری هه‌رسین داوا ده‌کات حکومه‌تی هه‌رێم کارگه‌ی جلوبه‌رگی ئاماده‌کراوی سلێمانی ناسراو به( ئه‌لبیسه‌که) سه‌رله‌نوێ بخاته‌وه کار و ئه‌مجاره تایبه‌تمه‌ندی بکه‌ن بۆ ئاماده‌کردنی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان.
ئاری هه‌رسین له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکردۆته‌وه که وه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ئابوری و له‌سه‌ر پێ خۆ وه‌ستان: هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی کارگه‌ی به‌رگ دوورینه له سلێمانی که له‌ئێستادا مه‌کینه‌کانی له‌کار وه‌ستاون و کرێکاره‌کانیشی بێ کارن، پێویسته ئه‌م کارگه‌یه بخرێته‌وه کار‌و ته‌نها قه‌مسله‌و جلوبه‌رگ وکیسه خه‌و پێدوایستی تری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رهه‌مبهێنێت.
ئه‌م پێشنیاره له کاتێکدایه که هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی به‌هۆی که‌می جلوبه‌ر‌گه‌وه به‌تایبه‌تی جلوبه‌رگی زستانه کێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه.
کارگه‌ی جلوبه‌رگی ئاماده‌کراوی سلێمانی ناسراو به ( ئه‌لبیسه‌که ) ساڵی 1980بیناکه‌ی دروستکراوه، ساڵی 1984 ته‌وابووه‌و تاساڵی 1985 وه‌ک تاقیکردنه‌وه کاری کردووه‌و، له‌و ساڵه‌وه که‌وتۆته به‌رهه‌مهێنانی ته‌واو.