کادیری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامی سۆران سێوکانی به‌ناراسته‌وخۆ ره‌خنه له مه‌لا کامه‌ران ده‌گرێت که هه‌ڵوێستی دژی رۆژئاوا وه‌رگرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای مافی ژنانیان ده‌کردووه.
له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک سۆران سێوکانی به‌ناونیشانی (لەبارەی بریارەکەی کانتۆنی کۆبانیەوە) ه‌وه نووسیویه‌تی "سه‌باره‌ت به مارەکردن یا مارەیی، یڕیارەکە باس لەمارەکردن ناکات، بەڵکو باس لە مارەیی دەکات، وەک نرخ".
هه‌ره‌وه‌ها له‌بڕگه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێت" مەسەلەی شاهیدی و میرات ویەکسانی بەپیاو ئەوە حەسەن تورابی، سەرکردەی ئیسلامیی ناوداری سودان چەندساڵێک لەوە پێس باسیکردوە، بۆ کەس تورابی تەکفیر ناکات".
سێوکانی باس له‌وه‌ش ده‌کات که برگەکانی تری ناو بڕیارەکە، بەزۆری ئینشائی و ئەدەبیاتن، شتێکی گرنگیان تێدا نیە".
له کۆتایدا ئه‌م شاره‌زایه له بیری ئیسلامی ده‌پرسێت "ئیتر ئەم خۆ سورکردنەوەیەی هەندێک برادەری ئیسلامیی ناوێت، هەرچەند ئیمانم بەوە هەیە هەر کەسێک ئازادە لە دەبرینی رای خۆیدا، بەڵام موزایەدەی دین وئیمان بەسەر خەڵکا مەکەن".
رۆژی 14 تشرینی دووه‌م مامۆستا کامه‌ران یاسای مافی ژنانی کانتۆنی جه‌زیره له رۆژئاوا به جۆرێک له " داعشێتی" ناوزه‌د ده‌کات، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆشنبیران و چالاکوانی باشوری تووڕه کردووه.