روسیا بوو بە یەکەم وڵات بە فەرمی مافی کوردی ناساند

پەرلەمانی روسیا کە ناسراوە بە ( دوما) بوو  بەیەکەم وڵات کە بەفەرمی دانی بەمافی کوردا ناو دژی قڕکردنی گەلی کوردو کەمایەتییەکانی تر لە سوریا وەستایەوە.  

بەپێی راگەیەنراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەکۆی ٤٥٠ ئەندامی هێزە سەرەکییەکانی پەرلەمان بەراست و چەپەوە، ٤٤٢ ئەندام پەرلەمانیان لەگەڵ ناساندنی مافی نەتەوەی کوردابوون بە فەرمی.

ڕاگەیەنرا کە لە کۆی ٤٥٠ پەرلەمانتاری ڕووسیا ٤٤٢ پەرلەمانتاری دەنگی بەلێیان دا.

ئەو پرۆژەیە پێشکەش پەرلەمان کرابوو لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان سەرگی ناریشمین ەوە کە سەرۆک پارتی رووسیای یەکگرتووە ئامادەکرابوو. 

سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمانی ڕوسیا ئەلەکسی پوشکۆڤ دوای بڕیارەکە بەمیدیاکانی راگەیاند " لە رۆژهەلاتی ناوەراست، دەبێت بزانرێ کە لە عێراق و سوریا تەواوی کورد لە ژێر هەرەشەی قرکردن دایە بەدەستی ئیسلامی رادیکال".

پوشکۆف وتیشی " چەتەکانی داعش دوژمنی مرۆڤایەتین و سنورناناسن ، ئەو دۆخەکە خراپە ئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتانی رۆژئاوایە دەبێ ئەو پرسە بە پێی پەیماننامەی نێونەتەوەیی ، حقوقی گەردوونی و بە ئەرێکردنی مافی گەلان و لە ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان دا چاەرسەر بکرێ".



AM:10:45:17/11/2014