ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان درێژكرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان درێژكردەوە.
 
ئارام ئیبراهیم قنبر بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەخوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و ئەوانەی نەیانتوانیوە فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە لە ڕێگەی (زانكۆ لاین) پێشكەش بكەن و، لەسەر ڕاسپاردەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارماندا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن تا سەعات (12)ی شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە, ڕێكەوتی (23/11/2014) مانگە و، بەكارا هێشتنەوەی (زانكۆلاین) تا ئەو ڕێكەوتە, بۆیە داوا لە خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە تا لە ماوەی دیاریكراودا فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی (زانكۆ لاین)ەوە بەوردی و وریایی پڕ بكەنەوەو پێشكەش بكەن.



PM:01:59:18/11/2014