بەفرۆكە چەك بۆ داعش دەگەیەنرێتە فرۆكەخانەی موسڵ

‌فرۆکەخانی نێودەوڵەتی بەغدا

پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەو فرۆكانەی هەڵگری چەك‌و تەقەمەنی بۆ داعش لە فرۆكەخانەكانی موسڵ، تەلەعفەر‌و گیارە دەنیشنەوە‌و بارەكانی خۆیان دەگەیەننە دەستی چەكدارانی داعش.

(حاكم الزملی) سەرۆكی كۆمسیۆنی بەرگری لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی (زەمان) دەڵێت فرۆكەكەی هەڵگری چەكی وڵاتی چیك، یەكەم فرۆكە نیە كە لە بری كڕینی نەوتی قاچاخ، چەك‌و تەقەمەنی بۆ داعش دەهێنێت.

وتیشی: فرۆكەكانی هەڵگری چەك بۆ داعش لەو فرۆكەخانانەدا كە لەژێر دەسەڵاتی داعشدان، دەنیشنەوە.

سەرۆكی كۆمسیۆنی بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ئامادە نەبوو كە لایەنەكانی پەیوەندیدار لە ئاشكرا.

بەپێی پێشبینی شارەزایان، گروپی داعش رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار نەوتی قاچاغی عێراق دەفرۆشێت.

هەفتەی رابردوو فرۆكەیەكی روسی کە نزیکەی 40 تۆن چەک و تەقەمەنی بارکردبوو لە فرۆکەخانی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوە و بەغدا دەستی بەسەر بارەکەیدا گرت.

ئەو فڕۆکەیە پێش ئەوەی بچێتە بەغدا، ویستی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە، بەڵام بەوپێیەی پێشتر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاگادارنەکرابووەوە رێگا بە نیشتنەوەی نەدرا.



PM:04:35:18/11/2014