شه‌رڤانان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و ئه‌مرۆ 18 تشرینی دووه‌م شه‌ش بینای شاره‌که‌یان رزگار کرد‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که شه‌ڕڤانانی کورد له ناوه‌ڕاستی شاری کوبانێ شه‌ش بینایان له‌ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش سه‌ندۆته‌وه.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له‌و چالاکییه‌دا 13 چه‌کداری داعش کوژراون.
هاوکات فرۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان چوار گورزی ئاسمانیان ئاراسته‌ی بنکه‌کانی داعش له شاره‌که کرد.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌کات که 16 ئه‌یلوله‌وه که چه‌کدارای داعش هێرشیان ده‌ستپێکردووه بۆ سه‌ر شاری کوبانێ تا ئه‌مرۆ 1200 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان له چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین.