فرۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌مشه‌و 19 تشرینی دووه‌م دوای کوشتنی والی موسڵ، ده‌وروبه‌ری حه‌و‌یجه‌یان بۆردومان کرد‌و له ئه‌نجامدا والی داعشی ئه‌و شاره‌ش کوژرا. ئاسمانییه‌کان.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێک نزیک سونه‌کانی عێراق بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مشه‌و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان زۆر به چڕی بۆردومانی هه‌ندێک بنکه‌ی داعشیان له ناوچه‌ی حه‌ویجه کردوو له‌ئه‌نجامدا والی داعش له‌و شاره که ناوی ( ئه‌بو حسنی) له‌گه‌ڵ ده‌یان چه‌کداری تر کوژران.
پێش ئه‌م بۆردومانه‌ی حه‌ویجه، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌ند بنکه‌یه‌کی داعشیان له‌شاری موسڵ کرد‌و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان والی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له موسڵ، ره‌زوان تالیب و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی تری داعش له‌و شاره کوژراون.