لەبەر ئەمە وائیل ئامادەی عەرەب ئایدڵی ئەمشەو نەبوو، بۆ حەسەن شافعیش ئەڵقەكە زۆر تایبەت بوو

ئەڵقەی شەوی ڕابردووی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ بێ ئەستێرەی لوبنانی وائل كفوری پێشكەش كرا و كوڕە كوردەكەش هەمووانی سەرسام كرد. 
لەگەڵ دەستێكردنی پرۆگرامەكەدا ئەنەبێلا هیلالی پێشكەشكاری عەرەب ئایدڵ ڕایگەیاند كە وائیل كفوری بەهۆی پابەند بونی بە گرێبەستێكی دیكەوە كە پێش پرۆگرامەكە واژۆی كردووە، ناتوانێت ئامادەی ئەم ئەڵقەیە بێت.
هەر لە دەستپێكی پرۆگرامەكەدا حەسەن شافعی ئەندامی لیژنەی پرۆگرامەكە ڕایگەیاند كە ئەم ئەڵقەیە زۆر تایبەتە بۆ ئەو بەو پێییەی دایك و باوكی لە میسرەوە هاتوون ئامادەن لەوێ.
لای خۆیەوە عەمار كوفی كوڕە كوردەكەی عەرەب ئایدڵ بە وتنی گۆرانی (مدرسە حب)ی كازم ساهیر، لیژنەی پرۆگرامەكە و جەماوەری ئامادەبووی سەرسام كرد و، توانی چەندین كۆمێنتی پۆزەتیڤ لە لیژنەوە بەدەست بهێنێت.



AM:11:41:22/11/2014