سبەینێ فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستایان دابەشدەکرێت
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاروایە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بكرێت.
لەمبارەیەوە نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، ده‌ست به دابه‌شكردنی فۆڕمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بكرێت.
وتیشی: "له سنووری هه‌ر 13 پهروهردهكهدا، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دامه‌زراندنی تیادا ناكرێت، چونكه زیاتر گرنگی به ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی چه‌ند ساڵه له ده‌ره‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوشاره‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ی ناوشاریشمان داوه به ده‌ره‌وه‌ی شار".
راشیگه‌یاند: له سنووری شاره‌زوور و سه‌یدسادق و پێنجوێن و قه‌ره‌داغ و شارباژێڕ و دوكان فۆڕمی دامه‌زراندنی مامۆستای گرێبه‌ست دابه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دانراوه بۆ دابه‌شكردنی فۆڕمه‌كان، دواتر فۆڕمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و وردبینیان تیادا ده‌كرێت و به‌پێی خاڵه‌كان دێنه خواره‌وه.
بڕیاره چوار هه‌زار مامۆستا به گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی فۆڕم ده‌كرێت.
PM:02:08:22/11/2014