مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بە "قورئان" چاره‌سه‌ری نەخۆشی ئیبۆلا دەكات!
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، رایده‌گه‌یه‌نێت چاره‌سه‌ری ئیبۆلای دۆزیوه‌ته‌وه، بۆچاره‌سه‌ركه‌شی بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ نه‌خۆش ده‌بێت هه‌موو رۆژێك یه‌ك پیاڵه میزی حوشتر و كه‌وچكێكی چا گڵی سور بخوات.
عه‌لی مه‌حمود حسێن، ناسراو به مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، كه نۆرینگه‌ی ئاینی هه‌بوو له كه‌ڵه‌ك به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند:"ئێمه 20 ساڵه ئه‌زمونمان هه‌یه له كوردستان نه‌خۆشی ئیبۆلا هه‌یه، یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان خه‌ڵكی هه‌ولێره، یه‌كێكی تریان خه‌ڵكی رانیه‌یه، ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان، فه‌حسه‌كه‌ش له كوردستان ناكه‌ن له تاران و وڵاتانی تر ده‌یكه‌ن".
وتیشی:"بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئیبۆلا، كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت رۆژانه پێنج سه‌عات به هێتفۆن گوێبیستی قورئان بێت، ده‌شبێت پێش نانخواردن سێ كه‌وچكی زه‌ڵاته هه‌نگوین بخوات، سێ كه‌وچك رۆنی ره‌شكه بخوات".
مه‌لا عه‌لی راشیگه‌یاند:"نه‌خۆش ده‌بێت رۆژی یه‌ك جار پیاڵه‌یه‌ك میزی حوشتر له‌گه‌ڵ دوو پیاڵه شیری حوشتر تێكه‌ڵاوكات و بیخوات، شه‌وانه‌ش یه‌ك كه‌وچكی چا گڵی سور بخوات، به‌ڵام ده‌بێت گڵه‌كه خاوێن بێت و له بێژن بدرێت، چه‌ن ده‌رمانێكی دیكه‌ش كه‌ناتوانم باسی بكه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"ماوه‌یه‌كی كه‌مه له نه‌مساو ئه‌ڵمانیا هاتوومه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وێم به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری ئایدزو ئه‌نفلۆنسای باڵنده و نه‌خۆشیه‌كانی ترم نیشان دان، ده‌سخۆشیان لێكردم و خه‌ڵاتیان كردم پێان وتم تۆ زۆر زیره‌كی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"من به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌م، بۆ كه‌سوكاری پێشمه‌رگه و ئه‌وكه‌سانه‌شی فه‌قیرو هه‌ژارن ده‌رمانه‌كه‌ش بێبه‌رامبه‌ره، من حه‌زم له داهێنانه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه كه زانستێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه هه‌زار قسه‌ی ناخۆشمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
PM:03:00:23/11/2014