کۆمپانای نه‌وتی عێراق، سۆمۆ تینوه‌ بەنەوتی كوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێكخراوی (دۆر) بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، هەرێمی كورستان لە ساڵی 2003 وە كە تا 2014 (61.013.593) بەرمیلی لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردەكردووە .

ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان ڕاپۆرتێكی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاو دەكاتەوە، كە تێیدا ئەو ئامارانە بڵاو دەكاتەوە كە هەرێم چەند بەرمیلی هەناردەی بازاڕەكانی جیهانكردووە لەڕێگەی سۆمۆوە، هاوكات بەئامار ئەوەش پیشاندەدات عێراق چەند پێویستی بە هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە لەڕێگەی سۆمۆوە، خاڵی یەكگەشتنی نێوان هەرێم و ناوەندیش ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، هەرێمی كورستان لە ساڵی 2003 وە كە تا 2014 (61.013.593) بەرمیلی لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی كوردستان (سۆمۆ) هەناردەكردووە .

بۆ ئەمساڵ، عێراق هیوای زۆری لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم بنیاتناوە، بەوپێیەی زیاتر لە (39.327.889.418.000) كورتهێنانی هەیە لە بوودجەی ساڵی 2014 ،پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش تەنها بەهەناردەی نەوتی هەرێم دەبێت.

رێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت "پێناچێت هیواكانی عێراق بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بەتەواوی بێنەدی چونكە هەرێم جەخت لەوە دەكاتەوە كۆنترۆڵی نەوت لەدەستی خۆیدا بێت، هەربۆیە زانیاری و ئەگەرەكان بۆ ئەوە دەچن عێراق و هەرێم لەیەك خاڵدا یەكبگرن".

به‌پێی راپۆرته‌که‌ ڕیکخراوه‌که‌ هرێم و به‌غدا ده‌توانن رێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق مووچەی فەرمانبەران بنرێت و، هەرێم بڕێكی كەم نەوت هەناردە بكات، گەشتن بەو ڕێكەوتنەش له 2015 دا دەبێت.



PM:12:14:24/11/2014