60 ئەڵمانی لەریزی داعشدا کوژراون

سەرۆکی هەواڵگری ئەڵمانیا رایگەیاند " ٦٠ هاوڵاتی ئەڵمانی کەبوونەتە چەکدار لەریزەکانی داعشدا کوژراون".

هانس جورگ مابن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ( فیلت ئم تسونتاغ) وتی: بارودۆخەکە جێگای نیگەرانیە، بەڵام نابێت بترسین، دەبێت خۆشمان بۆ ئەگەری دەستدرێژی لەناو ئەڵمانیاشدا ئامادەبکەین".

بەرپرسی ناوبراوروونکردنەوەی وردتری نەداوە لەسەر ئەو ٦٠ کوژراوە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا توماس دو میزییر رۆژی هەینی رایگەیاند " ٥٥٠ ئەڵمانی لەنێو ریزەکانی ئەو رێکخراوەدان لە عێراق و سوریا"، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٨٠ ئەڵمانی گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

لە سەرجەم شارەکانی ئەڵمانیا، زیاتر لە ٢٠٠٠ مزگەوت هەیە.



PM:06:06:24/11/2014