لەم مانگەدا کارەبای نیشتمانی کەمدەکرێتەوە
بەھۆی ھاتنی وەرزی سەرماو زۆربوونی خواستی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیان كارەبای سلێمانی لەم مانگەدا كەم دەكرێتەوە.
ئەمرۆ ٢٦/١١/٢٠١٤ خشتەیەکی نوێی کارەبا راگەیەندرا کە تاکۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی خشتەکەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی "رۆژێک ١١ سەعات کارەبای موەلیدە دەبێت و رۆژێکیش ٨ سەعات کارەبای موەلیدە دەبێت، واتە سلێمانی دەکرێت بەدوو بەشەوە بەشێکیان ١١ سەعات کارەبای موەلیدە وەردەگرن و بەشەکەی تریش ٨ سەعات بۆ رۆژی دووەم پێچەوانە دەبێتەوە.
ئەم خشتە نوێیە تا ٣٠/١١/٢٠١٤ بەردەوام دەبێت و بۆ مانگی داھاتوو خشتەی نوێ دادەنرێت"
PM:02:30:26/11/2014