لەشەڕی بەنداوی موسڵدا 33 داعش كوژران‌و 8 هەمەریش سوتێنرا


بەرپرسێكی ناوچەی زومار رایگەیاند لە هێرشەكەی شەوی رابردووی داعشدا كە پاش ماوەیەك كەم تێكشێندرا، لاشەی 33 كوژراوی داعش كەوتە دەست پێشمەرگە‌و 8 هەمەریشیان سوتێنرا.

بەرپرسی ئاسایشی زومار، ئەنوەر ئیبراهیم تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند كە پاش ئەوەی كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش لە گوندی "سیلج"‌و "عەین مانع" لەدوو قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر بەنداوی موسڵ‌و زومار، هێزی پێشمەرگە بەتوندی لێیان هاتەدەست‌و لەئەنجامدا 33 چەكداری داعش كوژران‌و 8 هەمەریشیان سوتێنرا، ئەمە جگە لەوەی لەناو هەمەرەكاندا چەندین لاشە هەیە كە بوونەتە خەڵوز.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە كرد كە دوو ئۆتۆمبیێلیكی مەرزیە‌و پیكاب لەگەڵ دوو دۆشكا كەوتونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
بەپێی قسەكانی ئەنوەر ئیبراهیم، جگە لەپێشمەرگە فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەوریان بینیوە لە تێكشانی هێرشەكەی شەوی رابردووی داعشدا.



PM:02:52:26/11/2014