بازگەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ مۆری داعشدا دەکەن

بازگە ئەمنییەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ مرۆی داعشدا دەکەن کە لە مۆڵەتی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەیان داوە کە لە ئۆردونەوە دێنە عێراق.

رۆژنامەی مەدا کە رۆژنامەیەکی عێراقیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە سەربازە عێراقییەکان بۆ ئەوەی بزانن ئۆتۆمبیلێک بارەکەی لە خاڵی سنوری ( ترێبڵ) ی ئەردەنەوە هێناوە، داوای ئەو پسووڵەیە دەکەن کە لەکاتی هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکانەوە بۆ عێراق داعش بۆیان دەکات و گومرگیان لێ دەسێنن.

شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە کە بەرپرسانی بازگەکانی عێراق بۆ دڵنیابوون لەوەی لە ئوردونەوە هاتوون داوای پسووڵەی مۆڵەتی گومرگی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.

رۆژانامەکە دەڵێت حکومەتی عێراق بەخۆی بزانیت، یان نا، بووە بە دراوسێی هێزێک کە جگە لە گوولە هاون و تقەی تفەنگ، ئەم جۆرە مامەڵەیەش دەکەن.



PM:06:06:28/11/2014