بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی خه‌ریکه ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، رۆژی 27 ی تشرینی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له نێوان لیژنه‌ی دانوستانی هه‌ردوولادا کراوه.
پاش 10 کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سلێمانی دواجار بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی که‌مێکی ماوه بگه‌نه رێککه‌وتن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداریش به سپی میدیای راگه‌یاند دوێنی وه‌فدی دانوستانکاری هه‌ردوولا کۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی کۆبوونه‌وه‌که "پۆزه‌تیڤ بووه".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو پۆسته‌کانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانیان کردووه به دوو ستونه‌وه، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش سه‌ر پشکه کام ستوون هه‌ڵبژێرێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی پۆسته‌کان به‌سه‌ر ئه‌و دوو ستوونه‌دا، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی سه‌ره‌تا ئه‌و لایه‌نه‌ی ستوونی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئۆتۆماتیکی پۆستی پارێزگاری هه‌ڵبجه بۆ لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌بێت. هاوکات به‌پێی ریزبه‌ندی دوو ستونه‌که، هه‌رچی ئیداره‌ی راپه‌ڕینه له‌و ستونه‌دایه که پۆستی پارێزگاری تیایه، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌و ستوونه‌دایه که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تیایه.
دابه‌شکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییکان و قه‌زاکانیش به‌هه‌مان شێوه دابه‌شکراون به‌سه‌ر دوو ستوونه‌که‌دا.
سپی زانیویه‌تی که گۆڕانکاری هه‌ر دووساڵ پارێزگار لای لایه‌نێک بێت، ته‌نها له‌پۆستی پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ندا ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و قائیمقامه‌کان ناگرێته‌وه ( واته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و قائیمقامه‌کان له‌و چوارساڵه‌دا ته‌نها یه‌کجار ده‌گۆڕدرێن).
ئه‌م لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسی پرێزگار دوای سه‌ردانی وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دێت بۆ لای تاڵه‌بانی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.