حوسنی موبارەك‌و كوڕەكانی بێ‌تاوان دەرچوون
دادگای تاوانەکانی قاهیره بڕیاری بێ‌تاوان بونی بۆ حوسنی موباره‌ك و وه‌زیری پێشوی ناوخۆ و شەش کەس لە یاریدەدەرەکانی دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی قاهیرە بە سەرۆکایەتی راوێژكار مه‌حمود كامیل ره‌شید، بڕیاری بێ‌تاوان بونی بۆ هه‌ر یه‌ك حوسنی موبارەک، سەرۆکی لەکار لادراوی میسر و حه‌بیب عادلی، وه‌زیری پێشوی ناوخۆ و شه‌ش یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د ره‌مزی، جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی ناوه‌ندی، عه‌دلی فائید، جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری و ئاسایشی گشتی و حسێن عه‌بدولره‌حمان، جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری پشكنینی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و ئیسماعیل شاعیر، جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی قاهیره‌و ئوسامه مه‌راسی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی جیزه‌و عومه‌ر فه‌رماوی، جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی ئۆكتۆبه‌ر) دەرکرد.
دادگایی كردنی حوسنی موباره‌ك و ئه‌ندامانی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی میسر (3) ساڵ و یه‌ك مانگه به‌رده‌وامه و له‌و ماوه‌یه‌دا دادگا چه‌ندین كه‌سی وه‌ك موشیر ته‌نتاوی، وه‌زیری به‌رگری پێشوی میسر و عومه‌ر سلێمان و چه‌ندین به‌رپرسی تری وه‌ك شایه‌تحاڵ بانگهێشتی دادگا كرد.
بڕیاری بێتاوانكردنی موباره‌ك له دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئیسرائیل كۆتا دادگایكردنی ناوبراو نیه، به‌ڵكو دانیشتنی دادگا بە تۆمه‌تی کوشتنی خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی كانونی دوه‌م به‌رده‌وامی دەبێت.
هەروەها حه‌بیب عادلی، وه‌زیری پێشوی ناوخۆ و شه‌ش یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی لەسەر تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران، بێ‌تاوان دەرچون.
پێشتریش لە ساڵی (2012) دادگای میسر له‌سه‌ر تۆمه‌تی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئیسرائیل سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تای بەسەر موباره‌كدا ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر داوای پێداچونەوە بە بڕیارەکەدا کرا و ئەمڕۆش دادگا بێتاوانی موبارەکی سەلماند.
PM:01:38:29/11/2014