چه‌کداره‌کانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌چوار قۆڵه‌وه هێرش ده‌که‌نه‌وه سه‌ر کوبانێ و پێنج ئۆتۆمبیل ده‌ته‌قێننه‌وه، یه‌کێک له ئۆتۆمبیله‌کان له‌ده‌روازه‌ی سه‌رسنوری نێوان کوبانی و باکور ده‌ته‌قێننه‌وه‌و هێرشێکی چڕ ده‌که‌نه سه‌ر ده‌روازه‌که‌و بۆ چه‌ند کاتژمێرێک کۆنترۆلی ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ 29 ی تشرینی دووه‌م رێکخراوی داعش به‌هه‌موو هێزی خۆی له‌چوار قۆڵه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر کوبانێ و به پێی قسه‌ی چاودێران "ئه‌مه دوا هه‌وڵی داعش بووه بۆ گرتنی کوبانێ" و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو توانا سه‌ربازی و خۆکوژیه‌کانی خۆۆی خستبووه گه‌ڕ. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که له کاتژمێر 5 به‌یانی له‌و پێنج ته‌قینه‌وه‌یه‌ی داعش ئه‌نجامی دا، خکوژێک له خاکی تورکیاوه هاتووه و خۆی له‌ده‌روازه‌که‌دا ته‌قانده‌وه‌و دواتر هێرشێکی به‌رفراوان و چڕکراوه‌ته سه‌ر ده‌روازه‌که.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ده‌روازه‌که بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کۆنترۆڵکراوه، هێرشی سه‌ر ده‌راوازه‌که تاقه قۆڵبووه که داعش تیایا سه‌رکه‌وتووبووه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌وه‌ده‌روازه‌که‌ش کۆنترۆڵکرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئێستا به‌ته‌واوی ده‌روازه‌که له‌ده‌ست شه‌رڤاناندایه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی تورکیا، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که خۆکوژه‌که له خاکی تورکیاوه خۆی گه‌یاندۆته ده‌راوازه‌که، هاوکات له رۆژهه‌ڵاته‌وه چه‌کدارای داعش له سایلۆیه‌کی گه‌نمه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر ده‌راوازه‌که که له‌ناو خاکی تورکیادایه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد گه‌ر رۆڵی لایه‌نداری تورکیا نه‌بوایه که ئه‌مرۆش جارێکی تر به‌ئاشکرا ئه‌و لایه‌نگیریه ئاشکرابوو، ئه‌وا داعش وه‌ک سێ قۆله‌که‌ی تر نه‌یده‌توانی بچووکترن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.